لە هەولێرەوە گەیشتنە هەڵەبجە
چەند گەنجێک نیوەشەو لە ماڵ دەرچوون و خۆیان گەیاندە فێستیڤاڵی هەنار
964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە
لە دوایین رۆژی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، چەند گەنجێک بە سینگڵی لە هەولێرەوە خۆیان گەیاندە فێستیڤاڵەکە و دەڵێن، نیوەشەو بەڕێکەوتوون.
ئەو گەنجانە لەناو چیمەنی فێستیڤاڵەکە بە مورتاحی لێی دانیشتوون و قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە، شەماڵ سەڵاح دەڵێت، “عومرێکە پێکەوین و ئەمڕۆش لە سەعات سێ و نیوی شەو بەڕێکەوتین، باش بوو نەکەوتینە ناو قەرەباڵغی”.
سۆران سەفەریش دەڵێت، “رێککەوتین و بە سینگڵی هاتووین، لە کاتێکی دیکە تۆڵە بۆ ماڵ و منداڵ دەکەینەوە”.
چوار رۆژە 12ـیەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ کۆتا رۆژیەتی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری