کۆیە
دەزگاى ئاسایشى هەرێم: بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپى ئازادى
964+
وریا فەتاح
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاتژمێر (12:03) بۆ (12:16)ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی -کۆیە.
وەک ئەوەى باسکراوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
پێشتر حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاو کردبووەوە کە ئەمڕۆ جارێکی دیکە کەمپی ئازادیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە درۆنێک کراوەتە ئامانج.
ئاشکراشى کردووە کە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەمە دووەمین هێرشی درۆنییە بۆ سەر کەمپی ئازادی.
ئاماژەی بەوەشدا، لە دەسپێکی شەڕی ئەم دواییانەی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران هەتا ئێستا بە زیاتر لە 165 موشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە ئامانج گیراون.
کەمپی ئازادی لە نزیک شاری کۆیەی هەرێمی کوردستان هەڵکەوتووە و شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حزبی دیموکرات بووە.