لە دیداری مێری

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکبهێنین

964+

ژووری هەواڵ

پوختەى قسەکانى بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە “دیداری مێری” لە شاری هەولێر:

یەکەم: پەیوەندی لەگەڵ پارتی و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم

16 جار هاتووم بۆ هەولێر و نەگەیشتین بە رێککەوتن.
ئێستا لە ناوەڕاستی رێککەوتنین و کێشەکانمان شتی بچووکن.
ئەگەر نییەت هەبێت چارەسەر دەکرێن.
ئێمە دڵمان سافە و ئامادەین بۆ دانیشتن، دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە.
دەبێت بزانین کات زۆر نییە.
مەعقولە لەگەڵ بەغدا، تورکیا و ئێران رێکبکەوین، بەڵام لەگەڵ پارتی رێکنەکەوین؟.
پەیوەندیم لەگەڵ پارتی هەیە و لەم رۆژانەدا دانیشتنی باش هەبووە، کاک مەسرور و کاک قوباد کۆبوونەتەوە.
دەتوانین بە 24 کاتژمێر حکومەت پێکبهێنین، بەڵام ئەگەر کێشەکان چارەسەر بکرێن.

پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا

وەزعی بەغدا زۆر خراپە، ئەگەر وەزعی بەغدا خراپ بێت هەرێمیش خراپ دەبێت.
عێراقێکی ئارام، دەوڵەمەند و یەکگرتوو، واتە کوردستانێکی ئارام، دەوڵەمەند و یەکگرتوو.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانێکە هیچ رەگەزپەرستییەکی بەرامبەر کورد نییە.
پێویستە تۆزێک زمانی سیاسیی خۆمان لەگەڵ بەغدا بگۆڕین..

سێیەم: مەترسییە ناوچەییەکان، ئەمریکا و ئێران

دۆخى ناوچەکە بە هەرێمى کوردستانیشەوە مەترسى لەسەرە.
پەیوەندییەکى باشمان لەگەڵ دراوسێکانمان هەیە وەک یەکێتى.
پیاوى کەس نەبووین و نابین.
یەکێتی دەتوانێت قازانج لە هەردوولا بکات، واتە ئەمریکا و ئێران.
ئەگەر هێڵە سوورەکان نەبڕین ئێران لێمان نادات.
بە هاوکاری ئێران دەبێت گروپەکانی عێڕاق چەک دابنێن
ئێران ئەمجارە لەگەڵ ئەمریکا رێکنەکەوێت قەت رێکناکەون، ئەمە بۆ ئەمریکاش راستە.
گەرووی هورمز کێشەیەکی زۆر گەورەیە بۆ عێراق و چاوەڕێی پێشکەوتنی ئابووری مەکەن.