داوای قەرەبوو دەکەن
خاوەن حانوتەکان لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە گردبووونەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
خاوەن حانوتەكان لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر گردبوونەوەیان ئەنجامدا داوای قەرەبوو دەكەن و دەڵێن لە کاتی خوێندنی ئۆنڵاین زیانیان کردووە.
كازم سەعدوڵا یەکێک لە خاوەنی حانوتەکان بە 964ـی وت، تەنایا خۆی 18 ملیۆن دینار زیانی کردووە، 11 براشن هەموویان خاوەنی حانوتن و هەمووشان بە ملیۆنان دینار لە زیاندان.
شاكر عومەر نوێنەری حانوتەکان بە 964ـی وت، ئێستا هیچ نەبێت یان داشکانی 50٪ بکەن یان گرێبەستەکانیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ تازە بکەنەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی