شاشەکانیان کوژاندووەتەوە؛ بەنزینیشیان هەبێت نایفرۆشن
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
ئەگەر پێشتر بەنزینی نۆرمال و سوپەر و محسن هەبووە ئێستا نییەش زیاد بووە، خاوەن بەنزینخانەیەکیش لە هەولێر دەڵێت؛ ئامادە نیم بە زەرەر بیفرۆشم و دایدەخەم
دوای بڕیارەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی نرخی بەنزینەوە، دۆخێکی ئاڵۆز دروستبووە و بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری 964 بە نێو شاری هەولێردا، تەنیا لە ئەمڕۆدا واتە هەینی، بەشێک لە بەنزینخانەکان شاشەکانیان کوژاندووەتەوە و ئەگەر بەنزیینیشییان هەبێت نایفرۆشن و ئامادە نین زەرەر بکەن، هەندێکیشیان لە پاڵ نرخی هەر سێ جۆری بەنزینەکە نوسیویانە سفر.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا بە دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی، بە جۆرێک نرخی لیتری بەنزینی نۆرمال بۆ 850 دینار، محسن بۆ 1000دینار و سوپەر بۆ 1250دینار دیاریکرا.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح