لەبارەى رۆژانى پشوو

هاتوچۆى هەولێر بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلەکان ئاگادار دەکاتەوە


وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل دەکات و رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران لە سەیرانگاکان، هاتوچۆیان لێ قەدەغە دەکرێت.

بەپێى بڕیارەکەی هاتوچۆی هەولێر، قەدەغەی هاتوچۆ لەو رێگایانەى بە ناوچە گەشتیارییەکاندا تێدەپەڕن، بەم شێوەیە دەبێت:
رۆژانی پێنجشەممە: لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ تاوەکو 1:00ی شەو.
رۆژاى هەینی: لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تاوەکو 1:00ی شەو.
هاتوچۆی هەولێر هۆشداری دەداتە شوفێران کە لە رێگەی کامێراکانەوە چاودێریی رێگاکان دەکرێت و هەر بارهەڵگرێک پابەندی کات و شوێنە دیاریکراوەکان نەبێت، سزای دارایی بۆ تۆمار دەکرێت.

ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆ گەشتیاران دراوە، تاوەکو لە جەنجاڵی و رووداوە نەخوازراوەکان دوور بن.