دیمەنی شاری دهۆک دەردەکەوێت - وێنە: 964
بەهۆی ئاڵۆزییەکان
رۆشنبیری دهۆک رێوڕەسمە جەماوەرییەکانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری دهۆک بڕیاریدا رێوڕەسمە جەماوەرییەکانی نەورۆزی ئەمساڵ هەڵبوەشێنێتەوە و داوای لە هوڵاتییان کرد، لە ماڵەکانی خۆیاندا یادی ئەم جەژنە نەتەوەییە بکەنەوە.
ئەوەش بەۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان، لە کاتێکدا سنوری پارێزای دهۆک روبەڕووی کەمترین ئاڵۆزی و لێکەوتەکانی جەنگ بووەتەوە.
حەسەن فەتاح، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری دهۆک لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 19.3.2026 رایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران کە کاریگەریی کردووەتە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان، بڕیار دراوە هیچ جۆرە ڕێوڕەسمێکی جەماوەریی فەرمی بۆ جەژنی نەورۆز ئەنجام نەدرێت.
وەک باسی دەکات، ئەم بڕیارە بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان و پاپەندبوونە بە رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە تێیدا جەخت لە ئەنجامنەدانی گردبوونەوە کراوەتەوە، هاوڵاتییان دەتوانن هەر یەکە و لە ماڵی خۆی یان لەسەر بانی خانووەکانیان ئاگرێکی بچووکی نەورۆز بکەنەوە.