میرا عەلی ئاگری عیشقەکەی نوێ دەکاتەوە
+964
پەرستۆ ساڵح
هونەرمەند میرا عەلی گۆرانی “ئاگری عیشق” پاش 13 ساڵ نوێ دەکاتەوە بە زاراوەی کرمانجی.
گۆرانی “ئاگری عیشق” لە ساڵی 2010 لە ئەلبومی “شێوەی تۆدا” بڵاوکراوەتەوە، کە لە ئاوازی هەڵکەوت زاهیرە و هونەرمەند عەبدولقەهار زاخۆیی هۆنراوەکەی نووسیوە.
میرا عەلی تایبەت بە تۆڕی 964 وتی “ئەم بەرهەمەم زۆر پێ تایبەتە و خۆشەویستە، هەر ئەوەش وای کرد نوێی بکەمەوە بە کرمانجی و ستایلێکی نوێ”
جگە لەم بەرهەمە میرا چوار کاری دیکەی ئامادەیە و ئەمساڵ بڵاویان دەکاتەوە، کە دووانیان کلیپەکانیان تەواو بووە، یەکێک لە بەرهەمەکانیشی تایبەت دەبێت بە مانگی رەمەزان.
تۆڕی 964 دەزانێت میرا ئامادەکاری بۆ دوێتێک دەکات لەگەڵ خانمە هونەرمەندێکی دیاری کوردستان، بەڵام ئامادەنەبوو ناوەکەی ئاشکرا بکات.
میرا عەلی 37 ساڵە و خەڵکی شاری هەولێرە، جگە لە کوردی بە زمانی عەرەبیش چەند بەرهەمێکی هەیە.