هەواڵەکان
زستانی ئەمساڵ بۆ رێگای هامڵتۆن نەهات بوو
+964
ژووری هەواڵ
زستانی ئەمساڵ بۆ رێگا بازرگانییەکەی نێوان هەرێم و ئێران نەهات بوو، کەم رۆژ هەبوو شۆفڵ و حەفارە و ئامێرەکانی رێگاوبان لەسەر رێگای هامڵتۆن نەبینرێن، تا بەفر هەبوو، کڕێوە و بەستەڵەک ئاستەنگی هاتوچۆی دروست کرد، کە بەفریش نەما داڕمانی شاخ و رۆچوونی زەوی بەرۆکی بەرنادات.
رێگاى هامڵتۆن بۆی نایەت؛ بەشێکی دیکەی داڕما و رێگای جێگرەوە دەکرێتەوە
ساڵانه هیتهری ناو بۆیلهرهكانتان پاک بکەنەوە بۆ ئەوەی کارەبای کەمتر سەرف بکات و پارەی کارەبا زۆر نەکەوێ لەسەرتان، ئەمە پێشنیازی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانییە.
"بۆیلەرەکانتان پاک بکەنەوە بۆ ئەوەی پارەی کارەباکەتان کەمتر ببێتەوە"
مانگی رەمەزانە و هەرکەسەو بەجۆرێک خێر و خێرات دەکات، کاسبکارێکی دەڤەری سۆران بەبۆنەی ئەم مانگەوە دەفتەری قەرزەکانی سووتاند و گەردنی قەرزارەکانی ئازاد کرد.
بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دەفتەری قەرزەکانی سووتاند
ئەم رەمەزانە 964 وەک ئەرکێکی ئینسانی و نیشتمانی چەند ماڵە هەژار و دەستکورتێک بەسەردەکاتەوە و لە حاڵ و وەزعیان دەپرسێ، یەکێک لەوانە مام عەبدولڕەحمانە کە رۆژانە بە عارەبانەیەکەوە و بە زمانی بەڕۆژووەوە دەچێتە ناو بازاڕی سلێمانی، بۆ ئەوەی بە نەعل فرۆشتن، پاروە نانێکی بێ منەت بۆ خۆی و خێزانەکەی پەیدا بکات.