دیمەنێک لە شاری کەرکوک _ وێنە: 964
بەبۆنەی نیوەی شەعبان
سبەی لە کەرکوک پشووی فەرمییە
964+
شۆڕش قادری
ئیدارەی پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگاكە بۆ سبەینێ چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە.
رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ چوارشەممە 4.2.2026 پشووی فەرمییە لە تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگاکە، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان (ئەوانەی ئەرکەکانیان بە شێوەی شەو و رۆژ بەردەوامە).
هەروەها (زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگاکان) سەرپشک کران لە راگەیاندنی پشوو یان بەردەوامبوونی دەوام بەپێی پابەندییەکانیان.