بۆ حەسەکە و قامیشلۆ

راگەیاندنی هەسەدە مەرج و رێنماییەکانی هاتنی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا ئاشکرا دەکات

964+

فەرهاد حەسەن

راگەیاندنی هەسەدە ئەو مەرج و رێنماییانەی ئاشکراکرد کە بۆ ئەو هێزانەی حکومەتی سوریا داندراون کە دەهێندرێنە نا شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.

فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بە میدیاکانی نزیک لە خۆیان راگەیاندووە، لەمڕۆ دووشەممەوە هێزەکان بە 15 ئۆتۆمبێلەوە دەستەیەکی سەرەتایی کە لە 100 بۆ 125 ئەندامی حکومەتی ئینتقالی سوریا دەچنە ناو شاری حەسەکە.

رۆژی سێشەممەش دەستەی دووەمی ئەو هێزە بەهەمان قەبارە دەچنە ناو شاری قامیشلۆ، کە هەموویان خەڵکی پارێزگای دەرعان و دەڵێت “ئەمە مەرجێکە کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکاندا دیاری کراوە”.

باس لەوەشدەکات، ئەو هێزانەی دەچنە ناو حەسەکە، لە سێ چوار شوێنی دیاریکراو لەناو سەنتەری شاردا جێگیر دەبن، بە یاوەری ئاسایش (هێزە ئەمنییەکانی کورد) و ئامادەبوونیان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەبێت.

لەبارەی ئەرکی ئەم هێزانەی سوریاش دەڵێت “ئەرکی ئەو هێزانە سنووردارە بۆ سەرپەرشتیکردنی پڕۆسەی یەکگرتنەوەیە و لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکەکانیان ناوچەکە بەجێدەهێڵن”.

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق ...

نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق دەکات: هەنگاوێکی دروستە