"بەقەدەر تاڵ بەتاڵی قژی شەرڤانەکە رێ دەبڕین"
لەناو خۆپیشاندەرانی سلێمانی بێبەرامبەر ئاو و ئاڵا دەبەخشنەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
خۆپیشاندان و رێپێوان لە شەقامی سالمی سلێمانی بەردەوامی هەیە و هەموو چین و توێژەکان بێ جیاوازی بۆ پشتگیری رۆژئاوا لەسەر شەقامن و گروپێک بێبەرامبەر ئاو و ئاڵا بەسەر ئەو هاوڵاتیانەدا دابەش دەکەن کە لەوێوە تێدەپەڕن.
یەکێک لەو ئەندامانەی گروپەکە قسەی بۆ 964 کرد و وتی، خاوەنی کۆمپانیایەک وەک پشتگیری بۆ خۆپیشاندانەکان و خەڵکی رۆژئاوا ئەم کارەی کردووە و لەو کاتەشدا کە پەیامنێری 964 باسی جۆش و خرۆشی خەڵکەکەی دەکرد، گەنجێک هاتوو و پەیامێکی گەیاند و رایگەیاند، “ئێمە وەک خەڵکی کوردستان بڕیارمانداوە بە قەدەر تاڵ بە تاڵی قژی کچە شەڕڤانەکە هەنگاو بنێین و رێپێوان بکەین”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر