کەشەکە جێگیرە و هیچ خەبەرێک لە باو بۆران نییە
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
کەشەکە جێگیرە و هیچ خەبەرێک لە باو بۆران نییە
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و هیچ خەبەرێک لە باو بۆران نییە، کەشەکە جێگیرە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە 25.1.2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور، پلەی گەرماش نزیکەی سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی دووشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و تاڕادەیەک هەر وەک ئەمڕۆ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
پیرمام: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 8 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی