دیمەنێکی بارانبارین لە یەکێک لە شەقامەکانی کوردستان - وێنە: ئەرشیفی 964
لە شەو و رۆژی رابردوودا
لە سلێمانی زۆرترین و لە سۆران کەمترین باران باریوە
964+
شۆڕش قادری
لە شەو و رۆژی رابردوودا لە سلێمانی زۆرترین و لە سۆران کەمترین باران باریوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی بڵاوکردووە و بەپێی خشتەکە لە شەو و رۆژی رابردوودا لە سلێمانی 7.6 ملم باران باریوە و لە سۆرانیش تەنیا 0.2 ملم باران باریوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە بەرەبەیانی رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی باش روو لە کوردستان دەکات و لە سۆرانیش زۆرترین باران دەبارێت.
رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە؛