ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری بڕیارەکەی دا
واده‌ی ده‌ستوری بۆ پێكهێنانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كەی عێراق دیاری‌کرا
964+
فەرهاد حەسەن
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق پلانێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ماوه‌ی ده‌ستوری بۆ قۆناغه راگوزهریهكانی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی به‌پێی مادده ده‌ستورییه كارپێكراوه‌كانی دیاریكرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 14.12.2025 دادگای باڵای فیدڕاڵی کە باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوهرییە له عێراق، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌ندامێتی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرد و به‌پێی نوسراوێكیش ئەم وادانەی دیاریکرد.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی بەپێی (ماده‌ی 54ی ده‌ستور) له ماوه‌ی 15 رۆژدا، له واده‌ی په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی ئه‌نجامده‌درێت.
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار، بەپێی (ماده‌ی 72/دوه‌م/ب)ی ده‌ستور، له ماوه‌ی 30 رۆژدا له دوای یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانه‌وه و دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت.
ده‌ستبه‌كاربونی سه‌رۆك وه‌زیرانیش، بەپێی (ماده‌ی 76/یه‌كه‌می ده‌ستور) له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماره‌وه و له ماوه‌ی 15 رۆژدا ئه‌نجامده‌درێت، هاوكات بەپێی (ماده‌ی 76/دوه‌می ده‌ستور) پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژدا ئه‌نجامده‌درێت.