هەولێر

17 هەزار مەتر دووجای گوندێک كۆنكریت و قیر كرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

شارەوانیی هەولێر پڕۆژەی خزمەتگوزاری بردە گوندی نازماوە و لەسەر داهاتی خۆی شەقامی بۆ دروستكردووە و قیرتاو و كۆنكریتی بۆ كردوون.

سەرۆكی شارەوانیی هەولێر كارزان عەبدولهادی بە 964ی راگەیاند، تیمەكانیان پڕۆژەی دروستکردن و قیرتاوکردن و کۆنکریتکردنی شەقام و کۆڵانەکانی گوندی نازماوەی ئەنجام دا.

وتیشی، لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە 460 ملیۆن دینار كارەكان ئەنجامدران، كە بریتیبوون لە دروستكردنی شەقامێك بە درێژایی هەزار و 500 مەتر، هەروەها قیرتاو و كۆنكریتكردنی چەند شەقامێكی دیكەی گوندەكە، كە 17 هەزار مەتر دووجار بوو.

ئاماژەی بەوەش دا كە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانیی هەولێر تەنیا بۆ سەنتەری شار نییە، بەڵكو گوندەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانی دەگرێتەوە و هەرچی لە توانایاندابێت ئەنجامی دەدەن.

شارەوانی هەولێر مەنهۆڵەکانی پاککردووەتەوە و تیمەکانی...

شارەوانی هەولێر مەنهۆڵەکانی پاککردووەتەوە و تیمەکانیان لەسەر شەقامەکانن