وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان ئاگادار دەکرێنەوە
بە زوترین کات فەرمانى دەرچووانى بەشە پزیشکییەکان رەوان بکەن
964+
وریا فەتاح
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە گشتاندنێکی نوێدا داوای لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کردووە، بە زووترین کات فەرمانی زانکۆیی دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی ساڵی خوێندنی (2023-2022) رەوانە بکەن. ئەم بڕیارە بە مەبەستی ئەنجامدانی کار و رێکارە پێویستەکانە بۆ دەرچووان.
بەگوێرەی گشتاندنەکە، زانکۆ و پەیمانگەکان ناچارن لە ماوەی تەنیا دوو رۆژی کارکردندا، زانیارییە داواکراوەکان بە شێوازێکی رێکخراو بگەیەننە وەزارەت.
جەختیشکراوەتەوە کە پێویستە فەرمانی زانکۆیی دەرچووان بە زمانی عەرەبی و لە فایلی (PDF)دا بێت، هەروەها ناو و زانیارییەکانی دەرچووان بە فایلی (Excel) و لەسەر (CD) ئامادە بکرێت.
سەرەڕای رادەستکردنی فیزیکی، داوا کراوە کە هەمان زانیارییەکان بۆ ئیمەیڵی فەرمی وەزارەت ([email protected])یش بنێردرێت.
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دێت بۆ رێکخستن و خێراکردنی کارەکانی تایبەت بە دەرچووانی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، بەتایبەت لە سێکتەری گرنگی پزیشکی و تەندروستیدا.