ئیسماعیل خورماڵی بۆ یادی هەڵەبجە

“موحیبەتی هەڵەبجە گەیشتووەتە هەموو دونیا”

964+

ئەمەل ناجی

یادی هەڵەبجە ئیسماعیل خورماڵی هێناوەتەوە و شارەکەی و دەڵێت، لە نوێبوونەوەدام و بێدەنگم ئەما بێدەنگیم دەنگە و تەرز و زمانم و سەرتەرزی ئەدەبە.

وەک هەمیشە وەڵامەکانی ئیسماعیل خورماڵی هۆنینەوەی وشەکانە لەگەڵ شیعر و ریتمەکان و بە قەڵەمە دیارەکەی ئەو شارە ناسراوە، لە لێدوانێکیش بۆ مایکی 964 وتی، تەمەنا دەکەم ئاوڕی زیاتر لە هەڵەبجە بدرێتەوە، موحیبەتی بە هەموو دونیا گەیشتووە و لە توراز و کەلتور و هونەر.

دەربارەی ژیان و کارەکانی خۆی دەڵێت، بێدەنگم و دوور لە راگەیاندنم، بێگومان لە نوێ بوونەوەدام و تەمانا دەکەم بگەمەوە رۆژێک بگەمەوە پانتایی بڵاوکردنەوەی دەقەکانم، شیعر لای من سووتانە و نەبمە قەقنەز ناتوانم هیچ بڵاوبکەمەوە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

لە هەرلایەک ئاوازێکە، مردن و پرسە و شیعر و گۆرانی و موز...

لە هەرلایەک ئاوازێکە، مردن و پرسە و شیعر و گۆرانی و موزیک و ئاهەنگێران