بازاڕ هەیە و نییە

پیرێکی بە قەناعەت؛ ماڵی خۆی نەبێ چاوی لە ماڵی کەس نییە

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

پیرە پیاوێکی تەمەن 80 ساڵە، لە کوچە و کۆڵانەکانی سلمانی بە فرۆشتنی گۆرەی و لفکە بژێوییەکەی پەیدا دەکات، رۆژانە هەشت بۆ 12 هەزار دیناری دەستدەکەوێت و زۆر قەناعەتی بە دەست مایەکەی هەیە.

وەک خۆی دەیگێرێتەوە، مەعاشاکەی ئەوەنییە ئەحتیاجییەکەی بۆ پڕبکاتەوە، تا خۆی و دوو کچ و هاوژینەکەی پێ بژیەنێم ئەوەی خۆی پەیدا دەکات، شوکرە پێی و دەشڵێ، کوڕێکم هەیە رۆژانە ئەویش پێنج هەزار دینارمان دەداتێ.

ئەم پیرە پیاوە، ناوی عەزیز عەباس و لە قسەکانی، رەخنەی لە گەنجی ئێستا هەبوو و دەڵێ هەر ئیش ناکەن، یان بە گوێی ئێمە و مانان ناکەن، لەو سەروبەندەدا پەیامنێری 964 دەیەوێت میوانداری بکات، ئەویش دەست دەکات بە گیرفانیدا و دەست مایەکەی دەردەهێنێ، دەڵێ ئەوەندە فرۆشتووە هی دوێنێ و ئەمڕۆیە و میواندارییەکە قبوڵ ناکات.

پداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ماتۆڕێک بووە بە هاوڕێی پیرە پیاوێکی ریش سپی

ماتۆڕێک بووە بە هاوڕێی پیرە پیاوێکی ریش سپی