دوو ئاژەڵدۆست خۆبەخشانە خزمەتیان دەکەن
سەدان سەگ لە پەناگەیەکى سلێمانى داڵدەدراون
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
سەدان سەگى بێلانە کە ژمارەیەکیان پەککەوتەن و دەست و قاچ و بەشێکى جەستەیان نییە، لە پەناگەیەکى سنوورى سلێمانى داڵدەدراون و لەلایەن دوو ئاژەڵدۆستەوە خزمەت دەکرێن.
دیار پێت کە ئاژەڵدۆستێکى شارى سلێمانییە، بە 964ـى وت،”تەنیا وەک ئەرکێکى مرۆڤانە خزمەتى ئەو ئاژەڵانە دەکەن و ئاگایان لێیان دەبێت”.
بەوتەى ئەو ئاژەڵدۆستە، کۆکردنەوەى ئەو سەگانە لەو پەناگەیە بۆ ئەوەیە، هەم لە خەڵک دووربن و پەلامارى خەڵک نەدەن، هەم دەستى خەڵک پێیان نەگات و ئازار نەدرێن.
دیار لەگەڵ خاتوو نگین پێکەوە سەرپەرشتى ئەو شوێنە دەکەن و رۆژانە خواردن و دەرمان بە سەگەکان دەدەن و بۆ وەرزى سەرماش، شوێنى گەرمیان بۆ ئامادە کردوون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح