لە گەرمیان

پاکێجی داشکاندن بۆ فێستیڤاڵی بازاڕ ریکخراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شەشەمین فێستیڤاڵی بازاڕی گەرمیان دەستپێکرد و گەشتوگوزاریش پاکێجی داشکاندنی تایبەتی بۆ گەشتیاران ئامدەکردووە تا بێن و هەم سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن و هەمیش بە ناوچەی گەشتیاری و شوێنەوارییەکانی گەرمیان ئاشنا ببن.

پشتیوان محەمەد، بەڕێوەبەری کاروباری ھونەری لە  گەشتوگوزاری گەرمیان بە 964ـی وت، لە رێگەی پاکێجی داشکاندنی %30 بۆ %50 لە رێستۆرانت و هۆتێلەکانەدا ئامادەکراوە، چونکە دەمانەوێت زۆرترین گەشتیار بھێنینە فێستیڤاڵی بازاڕ لە کەلار لەماوەی پێنج رۆژی فێستیڤاڵەکە.

وتیشی، مەبەستمانە لە رێگەی ئەم پاکێجەوە گەشتیاران زیاتر شارەزای ناوچەی گەرمیان ببن و بتوانن بە ئاسانی شوێنی مانەوەی خۆیان هەڵبژێرن و ئاسانتر ناوچە گەشتیاری و کەلەپورییەکانی بدۆزنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

لە فێستیڤاڵی بازاڕی کەلار منداڵان بەرهەمی دەستی خۆیان ...

لە فێستیڤاڵی بازاڕی کەلار منداڵان بەرهەمی دەستی خۆیان دەفرۆشن