زه‌به‌لاحه 100 مهترهكه
ئۆتۆمبێلێكى Platform ئاگركوژێنه‌وه بۆ به‌رگرى شارستانى هه‌ولێر دابین كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بهڕێههبهرایهتى به‌رگرى شارستانى هه‌رێم ده‌ڵێت، ئۆتۆمبێلێكى ئاگركوژێنه‌وه‌ى جۆرى Platform یان بۆ هه‌ولێر دابین كردووه و له‌م رۆژانه‌ش راده‌ستیان ده‌كرێت.
ئۆتۆمبێله‌كه گه‌وره و زه‌به‌لاحه به Platform ناسراوه، له جۆری سۆکەیجی ئیتاڵییه، یەکێکە لە پێشکەوتووترین ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و رزگارکردن لەسەر ئاستی عیراق، بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانە بەرزەکان و رزگارکردنی هاوڵاتیان، كه توانای گەیشتنی بە بەرزیی 100 مەتر هەیە بۆ ئه‌م رووداوانه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، وەزارەتی ناوخۆ هەستاوه بە کڕینی سێ ئۆتۆمبێلی له‌مجۆره‌ى بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان و ئه‌وه‌ى هه‌ولێریش لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆ خزمەتی هاوڵاتیان به‌كارده‌هێندرێت.
رۆژى 4.11.2025 یه‌كێك له‌و ئوتومبێلانه بۆ به‌رگرى شارستانى پارێزگاى سلێمانی دابینکرا.