بیروڕای هاوڵاتیانی سلێمانی

بانگەشەی هەڵبژاردن كاریگەری لەسەر دەنگدانی تۆ هەبوو؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ژمارەیەك هاوڵاتی لە سلێمانی بیروڕای جیاوازیان لە بارەی بانگەشەی هەڵبژاردن هەیە، كە ئەمڕۆ سەرلەبەیانی كۆتایی هات، بەشێكیان پێیان وایە دەبوو ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی بانگەشە خەرج كراوە، بدرایە بە خەڵكی هەژار كاریگەریی باشتری دەبوو.

پەیامنێری 964 لە سلێمانی سەرنجی چەند هاوڵاتییەكی لە بارەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق وەرگرتووە.

سەرنج و بیروڕاكان جیاوازن و جۆرێك لە رەشبینی تێدایە، ئەوان پێیان وایە بانگەشە كاریگەرییەكی ئەوتۆی نییە لەسەر بیروڕای دەنگدەر، بەشێكیش پێیان وایە ئەو پارەیە لە بانگەشە خەرج كراوە، بە خەڵكی هەژار بدرایە زۆر باشتر بوو، زیاتریش هاوڵاتیانی بەرەو دەنگدان بە حزبەكان رادەكێشا.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەت پێ چۆن بوو؟

بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەمجارەت پێ چۆن بوو؟