له حه‌ویجه
به‌هۆى رووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆوه باوك و دایك و كچێك گیانیان له‌ده‌ستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە له باشوورى پارێزگاى كه‌ركوك، كه لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوه، باوك دایكێك له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه، درنگانێکی ئەمشەو هەینی 7.11.2025 له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری توێتا کامیری و مەلیکهیهك لە نزیک مەفرەقی عەباسی سەر بەقەزای حەویجە لە باشوری کەرکوک روویداوه.
ماهر خەڵەف جبوری دانیشتوی ناحیەی عەباسی بە 964ـی وت، شۆفێری مەلیکەکە سەربازی سوپای عێراقە و خەڵکی پارێزگای ناسڕیەیه لە کاتی پشوو بووە، خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دیكه .
وتیشی “له‌ئه‌نجامى ئه‌م رووداوه کچ و دایکێک دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە و کچێکی دیکە و باوکشی بەسەختی بریندار بوون پاشان باوكه‌كه‌ش به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه گیانى له‌ده‌ستاوه”.
ئه‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه، خەڵکی گوندی عەرسەن له‌و ناحیەیە و شۆفێرەکەی بەرامبەریش بەسەختی بریندار بووە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی حەویجە بە964ـی وت، هەرسێ تەرم و بریندارەکه گەیشتە نەخۆشخانەکەمان ، سەرقاڵی چارەسەرکردنی پێویستین بۆیان و تەرمەکانیش رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک دەکەین بەمەبەستی توێکاریكردنیان.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن