وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیاریدا

دوو خوێندکار یان زیاتری خێزانێک لە پارالێڵ بخوێنن 50% داشکاندنیان بۆ دەکرێت

964+

توانا نەقی

خەبەری خۆشی خوێندنی باڵا ئەوەیە بۆ ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە خوێندنی پارالێڵ دەخوینن داشکاندنی 50%ـیان بۆ دەکرێت هەر وەک ساڵانی پێشوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، بە فەرمانى وەزارى ژمارە 20905 لە رێکەوتى 2.11.2025 بە واژۆی وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچووە، کە ئەو خێزانانەی دوو خوێندکار یان زیاتریان لە سیستەمی خوێندنی پارالێڵ یان ئێواران دەخوێنن، لێخۆشبون بۆ هەریەکەیان بەرێژەی 50% لە کرێی خوێندنەکەیان دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە،  ئەم داشکاندنە لە بڕی پارەی داواکراو لەدوای داشکاندنی 45%ـی کرێی خوێندن ئەژمار دەکرێت.

داشکاندنەکە سەرجەم خوێندکارانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (دبلۆم، بەکالۆریۆس، دبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆ حکومییەکان بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2025 – 2026 دەگرێتەوە.

خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە چین ر...

خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای لە چین راگەیاند