هەواڵەکان
له به‌غدا خوێندن به كوردى مه‌رجى بۆ دانراوه
ژووری هەواڵ
مادام به كوردى خوێندووتانه وهرتانناگرین، گه‌ر وهریشتان بگرین وانه كوردییهكهتان له ئه‌نجامه‌كان ده‌رده‌هێنین.. ئه‌م قسه‌یه له به‌غداوه به ژماره‌یه‌ك خوێندكارى كوردى كه‌ركوك وتراوه كه ویستوویانه له‌و پایته‌خته‌ى عێراق بخوێنن كه گوایە بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان وه‌كو یه‌كه.
له‌هه‌رێمى كوردستاندا خه‌ریكه به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به‌ماده‌ى هۆشبه‌ر ده‌بێته دیارده‌یه‌كى ترسناك، به‌پێی ئه‌و ئاماره فه‌رمیانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه، چه‌نده‌ى ئه‌م جۆره خه‌ڵكانه له‌ناو چاكسازییه‌كان گیراون، هێنده‌ش زیاتر له ده‌ره‌وه به به‌رده‌وامى ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئه‌مساڵ وه‌زعى سێوه لاسوورهكهى باڵه‌كایه‌تى باش نییه چونكه وه‌ك جوتیاران خۆیان ده‌ڵێن سه‌رما و به‌فرى به‌هار بێ كه‌ڵكى كردوون و ئه‌وانیشی ره‌نج به‌خه‌سار كردووه، بەپێی ئامارێكی کشتوکاڵی چۆمانیش، پێشبینی دەکه‌ن ئەمساڵ بە رێژەی %75 به‌رهه‌مى سێویان له‌ده‌ستدابێت.
نه كاندیدى هه‌ڵبژاردنه و نه ئاگادارى هیچ شتێكیشه، كه‌چی له‌ملاو ئه‌ولاى شوێنه گشتییه‌كان وێنه و پۆسته‌ر و دروشمه‌كانی هه‌ڵواسراون، كه پێیزانیوه چاوه‌ڕێی نه‌كردووه كارێكی وای بۆ بكرێت.