کاسبکاران پەلەیانە

نۆژەنکردنەوەی تەواوەتی بازاڕی دارەسووتاوەکە ئەوەندەی نەماوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بازاڕی دارەسووتاوەی سلێمانی دوای چەندین مانگ لە سووتانی ئێستا خەریکە دەکەوێتەوە سەر پێی خۆیی و نۆژەنکردنەوەی تەواو دەبێت.

دوکاندارانی بازاڕە هێشتا باسی زەرەرووزیانەکانیان دەکەن و دەڵێن ئەوکات هەرچیان بوو سووتا چەندین مانگیشە بێئیش دانێشتوون ئیتر چاوەڕێن تا مانگێکی دیکە هەموو بازاڕەکە تەواو بێت و بچنەوە سەر کاری خۆیان.

یەکێک لەو دوکاندارانە دەڵێت نزیکەی 30 ملیۆن دینار زیانی کردووە و ئیش نەکردنیش هەر زیان بووە.

لە رۆژی 5.4.2025 بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی سووتاو بە دایان دوکان هیچیان بۆ دەرنەچوو زیانێکی زۆریان بەرکەوت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی زیاتر لە 150 دوکان سوو...

لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی زیاتر لە 150 دوکان سووتاون