ورد و درشتی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە پایتەختی هەرێم
له هه‌ولێر زیاتر له یه‌ك ملیۆن ده‌نگده‌ر 13 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر 7000 كامێراش پڕۆسه‌كه تۆمار ده‌كەن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، له هه‌ولێر بۆ هه‌ردوو ده‌نگدانى تایبه‌ت و گشتى، زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌نگ ده‌ده‌ن و زیاتر له 13 هه‌زار فه‌رمانبه‌ریش له‌سه‌ر سندوقه‌كان ده‌بن، نزیكه‌ى 7000 كامێرا پڕۆسه‌كه تۆمار ده‌كات.
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى ئه‌م زانیاریانه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به لاى كۆمیسیۆن هه‌ولێر به بازنه‌ى حه‌وته‌مى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ناسراوه.
ژماره‌ى ده‌نگده‌رانى هه‌ولێر، كه له بایۆمه‌ترى تۆماركراون بریتییه له یه‌ك ملیۆن و 87 هه‌زار و 880 ده‌نگده‌ر، تیایدا یه‌ك ملیۆن و دوو هه‌زار و 87 كه‌س له ده‌نگدانى گشتى و 85 هه‌زار و 793 كه‌سیش له ده‌نگدانى تایبه‌ت ده‌نگده‌ده‌ن.
له‌هه‌ولێر 53 ناوه‌ندى تۆماركردن كراونه‌ته‌وه و 528 ناوه‌ندى ده‌نگدانیشى هه‌یه، وێستگه‌كانى ده‌نگدانیش بریتین له دوو هه‌زار و سێ وێستگه.
ژماره‌ى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌تى تێدا ئه‌نجام ده‌درێت بریتین له 79 ناوه‌ند و 385 ناوه‌ندیش بۆ ده‌نگدانى گشتى ته‌رخان كراوه.
له هه‌ولێر، به‌گشتى 108 كه‌س خۆیان بۆ بردنه‌وه‌ى 16 كورسییه‌كه له په‌رله‌مانى عێراق ئاماده كردووه، كه 15 كورسیان گشتین و چوار دانه بۆ كۆتاى ژنان و یه‌ك كورسیش بۆ پێكهاته‌ى مه‌سیحییه‌كانه.
سێ هه‌زار و 35 فه‌رمانبه‌ر بۆ سه‌ر سندوقه‌كانى ده‌نگدان ئاماده‌كراون، ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى وێستگه‌كانیش بریتین له 10 هه‌زار و 555 كه‌س،
دوو هه‌زار و 111 سندوقی ده‌نگدان، 607 سندوقی سكاڵا ئاماده‌كراون
دوو هه‌ازر و 111 ئامێری لێكۆڵینه‌وه، دوو هه‌ازر و 111 ئامێری ناردنى ده‌نگه‌كان، 607 ئامێری ناردنى ده‌نگ، شه‌ش هه‌زار و 650 كامێرای چاودێری و شه‌ش هه‌زار و 333 كابینه‌ش دابینكراون بۆ رۆژى ده‌نگدان.