هەواڵى گرنگ

شەوى رابردوو چى روویدا؛ گرنگترین هەواڵ و رووداوەکان

964+

وریا فەتاح

شەوى رابردوو، کاتێک لە هەرێمى کوردستان بەشى زۆرى هاوڵاتیان خەوتبوون، زۆر رووداوى ناوخۆى جیهانى هەبوون، ئەمانە گرنگترینیانن:

📌 پاکستان و ئەفغانستان گەیشتنە رێککەوتن بۆ راگرتنی دەستبەجێی شەڕ، ئەم رێککەوتنە لەمیانی گفتوگۆکاندا بووە کە بە نێوەندگیریی قەتەر و تورکیا لە شاری دەوحە بەڕێوەچوو.

📌 وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەردوو وڵات لەسەر ئاگربەستی دەستبەجێ و دانانی رێوشوێنی پێویست بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لەنێوانیاندا رێککەوتوون.

📌 بزووتنەوەی فـەتـح داوا لە حـەماس دەکات کۆتایی بە پەیوەندییە هەرێمییەکانی بهێنێت، چونکە ئەو پەیوەندییانە وایان لێدەکات خزمەت بە بەرنامە و ئەجێندای دەرەکی بکەن، کە نە لەگەڵ دۆزی فەلەستیندا دەگونجێن و نە لە بەرژەوەندیی گەلی فەلەستیندان.

📌 رۆژنامەی “گاردیان” لە زاری چەند دیپلۆماتکارێکەوە بڵاویکردەوە، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشنیازێک ئامادە دەکرێت بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غـەززە. بەپێی پێشنیازەکە، ئەو هێزە دەسەڵاتێکی زۆر و فراوانی پێدەدرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی دۆخی ئەمنیی کەرتەکە.

📌 وەزارەتی ناوخۆی سوریا هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی سەر بە ڕێکخراوی داعـشی لە لادێکانی دیمەشق راگەیاند.

📌 ناتانیاهۆ فەرمانی کردووە دەروازەی سنووریی رەفەح تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە بەداخراوى بمێننەوە.

📌 کەناڵی 12ی ئیسرائیلی رایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ پێکهێنانی ئەو لیژنە سەربازییە ئەمریکییەی کۆتایی پێهێناوە کە ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی غـەززەی لە ئەستۆ دەبێت.

📌 حــەماس دەڵێت، وا دەردەکەوێت کە دەسەڵاتی فەلەستینی دەیەوێت دۆخی پشێوی و نائارامی لە کەرتی غـەززە بەردەوام بێت.

📌 ناتانیاهۆ بۆ کەناڵی 14ی ئیسرائیلی: ئێمە لە باشووری سووریا دەمێنینەوە.

📌 ناتانیاهۆ: بڕیاری تیرۆرکردنی ئەمینداری گشتیی پێشووی حـیزبوڵــڵا، حـــەسەن نەسروڵــڵا، بە کۆدەنگی نەبوو.

📌 ناتانیاهۆ رایگەیاند، کە بەنیازە لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئیسرائیلدا، جارێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکاتەوە.

📌 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، “ئەگەر بزووتنەوەی حــ.ــەماس پابەندی ئاگربەستەکە نەبێت و پێشێلی بکات، ئەوا ئێمە رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی خەڵکی غــەززە و زامنکردنی بەردەوامیی رێککەوتنەکە.

📌 لە کاتێکدا نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 گەیشتووەتە 875 هەزار دینار، وتەبێژی یەکێتیی زانایان بە 964ــی وت، ناتوانن فەتوا لەسەر گرانبوونی زێڕ بدەن، بەڵام ئامۆژگاریی خێزانەکان دەکەن کە لەبری زێڕ، زیو، موڵک، قورئان، یان تەنانەت عومرەیەک بکەنە مارەیی بۆ ئاسانکاریی هاوسەرگیری.

📌 چەند رۆژێکە دەنگۆی کردنەوەی باڕ و یانەی شەوانە لە قەزای کەلار هەیە، قایمقامی کەلار و گەشتوگوزاریش بابەتەکە رەتدەکەنەوە و دەڵێن، “ھیچ داواکاریەکی وامان بۆنەھاتووە”.

لەبارەى کردنەوەى یانەى شەوانە لە کەلار روونکردنەوە دە...

لەبارەى کردنەوەى یانەى شەوانە لە کەلار روونکردنەوە دەدرێت