سلێمانی

تەقینەوەی تانکی نەوتەکە زیانی بە دراوسێکانیش گەیاندووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

تەقینەوەی تانکی نەوتەکەی ماڵەکەی سلێمانی جگە کەوەی بووە هۆی گیان لەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی کەسێکی دیکە زیان بەر ماڵە دراوسێکانیش کەوتووە و ئۆتۆمبێلێکی عەیبدار کردووە.

یەکێک لەو شایەتحاڵ و خاوەن ماڵانەی کە زیانیان بەرکەوتووە بۆ 964 وتی، دەنگێکی ئێجگار گەورە هاتووە و وایانزانیوە درۆن و فڕۆکەیە، کەچی تانکی ماڵە دراوسێکەیان بووە تەقیوەتەوە وپەڕیوە.

وتیشی، کە تانکیەکە پەڕیوە بەر ئۆتۆمبێلەکەی کەوتووە و جامەکەی شکاندووە، ئەو خاوەن ماڵە وتی “شەڵڵا ئەو دوو کرێکارە هیچیان لێنەهاتایە و ئۆتۆمبێلەکەی من بسوتایە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی