دوو ملیار دینار ته‌رخان كراوه‌

له‌ ئه‌مڕۆوە هه‌ولێر خۆى بۆ بارانبارینى زستان ئاماده‌ ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئه‌مڕۆ لە هەولێر، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هاتنى وه‌رزى بارانبارینى زستان  ده‌ستیان پێكرد و بڕى دوو ملیار دیناریش وەک فریاگوزاریى بۆ چارەسەرکردن و خاوێنکردنەوەی ئاوەڕۆ و رێرەوەکانی ئاوی سروشتی باران و کەموکوڕى و گرفتەکانى تەرخانکرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەتى سەبارەت بەم بابه‌ته‌ رێكخست و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كۆكرده‌وه‌، پلان و بەرنامە و نەخشەڕێگای وەرزی باران بارینی ئەمساڵ و رێگا چارەسەرییەكانی کێشە و گرفتەكان خرنه‌ڕوو.

پارێزگار، لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپارد، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ و پێویست و ئامادەكاریی زیاتر بە مەبەستی رێگریكردن لە هەر حاڵه‌تێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەشوهەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە.

بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی هەر مەترسییەكی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و دروستبوونی لافاو لە شارى هەولێر و دەوروبەرى، جەخت لە ئەنجامدانی هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى سەرجەم چاڵەکانی ئاو وەرگرتن، مەنهۆل، خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆ و کەند و ڕێرەوە سروشتییەکانى ئاوى باران بەر لە وەرزی بارانبارین كرایەوە.

شەقامەکانی هەریر نۆژەن دەکرێنەوە و قیرتاو دەکرێن؛ ئاو...

شەقامەکانی هەریر نۆژەن دەکرێنەوە و قیرتاو دەکرێن؛ ئاوەڕۆشیان بۆ دەکرێت

حکومەتی هەرێم بەهاوکاری ژاپۆن و عێراق کێشەی ئاوەڕۆی هە...

حکومەتی هەرێم بەهاوکاری ژاپۆن و عێراق کێشەی ئاوەڕۆی هەولێر چارەسەر دەکات