لە قه‌زاى سیدەکان و ناحیه‌ى  پیران

دروستکردنی دوو نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی له‌ ته‌واوبووندان

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستى پارێزگاى هه‌ولێر بڵاویكردووه‌، خه‌ریكی ته‌واوكردنى كاره‌كانى دوو نه‌خۆشخانه‌ى نوێن كه‌ هه‌ردووكیان 25 قه‌ره‌وێڵه‌یین، یه‌كه‌میان بۆ سه‌نته‌رى قه‌زاى سیده‌كان و دووه‌میشیان بۆ ناحیه‌ى پیرانى سه‌ر به‌ قه‌زاى مێرگه‌سۆره‌.

د. دلۆڤان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ، ده‌ڵێت، ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ى جێبه‌جێی ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستى پەرەپێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستییه‌ له‌ ئیداره‌ى سۆران.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌، بە یاوەری تیمێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیان کرد و باسیان لە پڕۆژەی درووستکردنی هەردوو نەخۆشخانەی 25 قەرەوێڵەیی قەزای سیدەکان و نەخۆشخانەی ناحیەی پیران لە قەزای مێرگەسۆر کرد، کە ئێستا لە قۆناغی کۆتایی جێبەجێکردندان.

روونیكردووه‌ته‌وه‌، بە تەواوبوونی ئەم دوو پڕۆژەیە، ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، دەچنە ئاستێکی زۆر باشترە و بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى هاوڵاتیانى ئه‌م دوو شوێنه‌.

دواى مانگێك له‌ داخرانى بنكەیەکی تەندروستی لە سیده‌ك...

دواى مانگێك له‌ داخرانى بنكەیەکی تەندروستی لە سیده‌كان كرایەوە

خۆبەخشێكی ژینگه‌یی له‌ سیده‌كان رێنمایی بۆ ئه‌و هاو...

خۆبەخشێكی ژینگه‌یی له‌ سیده‌كان رێنمایی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌چنه‌ كوێستانه‌كان

بۆ گژوگیاى به‌هاره‌ چووبووه‌ چیای پیران، به‌ڵام مین...

بۆ گژوگیاى به‌هاره‌ چووبووه‌ چیای پیران، به‌ڵام مینێك پێیدا تەقیەوە