كێ ئەم كارە دەكات؟
ماڵ به ماڵى گوندکانی سلێمانى دەگەڕێن و رێنمایی خۆپاراستنیان پێشكه‌ش كردوون
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كاروبارى مینى سلێمانى، له رێگه‌ى تیمى تایبه‌تى هۆشیارییه‌وه چه‌ند گوندێكى سنورى پارێزگاكه‌یان گه‌ڕاون بۆ ئه‌وه‌ى رێنمایی ه‌لامه‌تى پێشكه‌شى دانیشتوانه‌كانیان بكه‌ن.
له ماوه‌ى دوو رۆژدا تیمەکه بەمەبەستی خۆپاراستن لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی، لە رێگەی گەڕانی ماڵ بە ماڵەوە، هەستان بە پێشکەشکردنی بەرنامەی هۆشیاریی بۆ دانیشتوانی هەریەک لە گوندەکانی دڕەلەی حاجی لە شارەدێی چوارتا، گوندی بێورێ لە شارەدێی باسنێ و سەر بە شارۆچکەی شارباژێڕ.
ده‌زگاى كاروبارى مینى سلێمانى باس له‌وه‌ده‌كات، بۆیه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام تیمى هۆشیارییان سه‌ردانى گونده‌كان ده‌كه‌ات، چونكه هەندێك لە ناوچە مینڕێژکراوەکان نیشانە نەکراون، بۆیە ناسینەوەیان زەحمەتە، بەڵام بەهۆی پرسیارکردن لە کەسانی شارەزای ناوچەکە و بینینی چەند نیشانەیەکى وەک گوندی چۆڵکراو، دارستانی چڕ، ئێسکوپروسک، سەنگەر و کۆنە رەبییە، کەڵەکەبەرد، چەک و تەقەمەنی بەجێماو) دەتواندرێت ناوچەی مینڕێژکراو بناسرێتەوە.
بۆ ته‌واوى ناوه‌چه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌زگاى گشتى كاروبارى مین ژماره گه‌رمى 182 ـى داناوه بۆئه‌وه‌ى هاوڵاتیان بێبەرانبەر لەکاتی مەترسی و لە حاڵەتی پەیوەندیدار بە مین و تەقەمەنیدا په‌یوه‌ندیان پێوه‌بكرێت.