"زۆر دەخەوم"
گۆرانیبێژ محەمەد عەباس: باوكم نەسیحەتی كردم هاوسەرگیری نەكەم
964+
ژووری هەواڵ
لە ئەلقەی ئەم هەفتەیەی بەرنامەی نۆ كۆمێنت، گۆرانیبێژی لاو محەمەد عەباس میوان بوو، چەند گۆرانییەكی بە زمانە جیاوازەكان پێشكەش كرد.
محەمەد عەباس ئاشكرای دەكات، باوكی ئامۆژگاریی كرد ژن نەهێنێت، بەڵام بە گوێی نەكرد و بە خۆشەویستی ژنی هێنا. دەشڵێت “قسمەت بوو”.
محەمەد عەباس لە خانەوادەیەكی هونەرییە و باوكی و مامی و ئامۆزای و كوڕەپوریشی گۆرانیبێژن، بەڵام دەڵێت، “هەموو گۆرانییەكانی زەكەریا عەبدوڵام لەبەرە”، ئاشكراشی دەكات گۆرانی زۆر گۆرانیبێژی دیكەش لە بۆنەكاندا دەڵێتەوە.