دادگای فیدڕالی لە بەغدا
"لە تایبەتمەندی ئێمەدا نییە"
ئەمجارەش دادگای فیدراڵی هیچ بڕیارێکی لەسەر موچە نەدا
964+
ژووری هەواڵ
دادگای فیدراڵی عێراق سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێمی کوردستانى رەتکردەوە کە تایبەت بوون بە موچەی فەرمانبەران و پرۆژەی رووناکی.
ئەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆبووەوە و هیچ بڕیارێکی لەسەر ئەو سێ سکاڵایە نەدا کە تایبەتبوون بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نرخی کارەبای 24 کاتژمێری.
سکاڵاکان لەبەرئەوە رەتکراونەتەوە چونکە دادگاکە دەڵێت، لە تایبەتمەندى ئەواندا نییە.
لە ئەو دوو سکاڵایەدا کە تایبەت بوون بە موچە داواکرابوو، فەرمانی سالاری دەربکرێت بۆ دوورخستنەوەى موچە لە کێشە سیاسییەکان.
سکاڵایەکی دیکەش لەبارەی هەڵوەشانەوەی پڕۆژەی بوو بە بیانووی ئەوەی نرخەکەی زۆرە، دەڵێت، ئەوەش لە تایبەتمەندیی ئەواندا نییە.