لە شارى سلێمانى

مزگەوتى گەورەى راپەڕین سووتا

+964

دیلان محەمەد -سلێمانی

نیوەشەوى رابردوو، مزگەوتى گەورەى راپەڕین لە شارى سلێمانى ئاگرى گرت و بەهۆیەوە شوێنى نوێژخوێنانى مزگەوتەکە بەتەواوەتى سووتا.

رووداوەکە کاتژمێر 12:57 خولەکى نیوەشەوى رابردوو روویداوە، بە وتەى ئارام عەلى وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى کە بۆ 964 قسەى کردووە، لەگەڵ ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

وەک باسى دەکات، هۆڵى مزگەوتەکە و شوێنى نوێژخوێنان سووتاوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانى گیانى نەبووە.

لەبارەى هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە، وەک ئەوەى ئارام عەلى خستییەڕوو، بەپێى لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە شۆرتى کارەباوە دروستبووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

فریانەکەوتن بەربانگ بکەنەوە مزگەوتەکەیان سووتا

فریانەکەوتن بەربانگ بکەنەوە مزگەوتەکەیان سووتا