رەوانەی بازاڕەکانی دەکەن
شوتی پێنجوێن پێگەیشت و جوتیاران بە شەودا شوتی بار ئەکەن
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
وردە وردە شوتی پێنجوێن لە پێگەشتندایە و ئەمساڵی بەهۆی وشکەساڵییەوە پێگەشتنی شوتی پێشکەوتووە.
جوتیاران بەم شەوە سەرقاڵی بارکردنی شوتیەنایابەکەی پێنجوێنن و پەیامنێری 964 شووتیەکی بەدەستەوەیە و دەڵێت، هۆکاری چنینی شوتی بەشەودا ئەوەیە کە بەرۆژدا شوتیەکە خۆری بەردەکەوێت و خراپ دەبێت و بۆ ئەوەی دوور بێت لەوە بەشەودا دەیچنن.
جوتیاران دەشڵێن، بەشەودا کرێکار کەمتر ماندوو دەبن و پلەکانی گەرماش نزمتر دەبنەوە و جەوەکەی فێنک و خۆشە بۆ کارکردن.
جا شوتی پێنجوێن جگە لەوەی دەخرێتە بازاڕەکانی هەرێم رەوانەی بازارەکانی خواروو ناوەراستی عێراقیش دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی