دروستکراوی ئەمریکایە

عێراق فڕینی جۆرە فڕۆکەیەکی لە ئێرانەوە بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد

964+

شۆڕش قادری

حکومەتی عێراق فڕینی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری لە جۆری (MD) لە ئێرانەوە بۆ ئاسمانی وڵاتەکەی قەدەغە کرد.

مەقسود ئەسعەدی سکرتێری ئەنجومەنی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئاگادار کراونەتەوە کە بۆ لەمەودوا رێگە بە چوونی فڕۆکەی

(MD) بۆ وڵاتەکەیان نادەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تائێستا بەرپرسانی عێراق هۆکاری ئەو بڕیارەیان ئاشکرا نەکردووە و هیچ روونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە.

ئەو جۆرە فڕۆکەیە دروستکراوی ئەمریکایە و تەمەنیان بۆ هەشتاکان دەگەڕێتەوە، ئێران 45 فڕۆکەی لەو جۆرە هەیە و دوو ساڵ پێش راگەیەنرا کە لەو ژمارەیە 27ـیان چالاکن و 18 دانەشیان خەوێنراون و کاریان پێناکرێت.

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکە...

فڕۆکەوانێکی عێراقی گومان لە دیارنەمانی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێران دەکات

فڕۆکەوانی ئیمارات راگرتنی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و...

فڕۆکەوانی ئیمارات راگرتنی گەشتەکانی بۆ عێراق و ئێران و ئەردەن درێژکردەوە