"تا ئێستا کێشەم لەگەڵ یەک هونەرمەند نەبووە"

لە باکستەیجی نۆ کۆمێنتەوە ئارارات رازییە لە پرسیارەکان و ئاسانە بەلایەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەرنامەی ئەمجارەی نۆ کۆمێنت میوانداری هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاراراتی کردبوو لە باکستەیجی بەرنامەکە گلێک باسوخواسی کردو  ئاماژە بەوە دەکات کە کێشەی لەگەڵ کەس نییە.

کاتێک چاوان پرسیاری ئەوەی لێدەکات کە بەشێک لە هەوادارەکانی وتوویانە گۆرانیەکەی تاتلیساس خۆشتر لە خۆی دەڵێتەوە ئەو دەڵێت، وانییە ئیبراهیم ئێستا نەخۆشە بۆیە دەنگی وای لێهاتووە ئەگینا ئەو ئیمپراتۆری گۆرانییە.

سەبارەت بە کێشەی لەگەڵ هۆنەرمەندان دەڵێت، تاوەکو ئێستا بەقەدەر سەرەپەنجەیەکیش کێشە و گرفتی لەگەڵ هیچ هونەرمەندێک نەبووە.