ئه‌مساڵ 85 هه‌زار كارتى چاپكردووه
كەمتر لە 10%ـی هاوڵاتیانی دهۆك خاوەن كارتی نیشتمانی نین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فه‌رمانگه‌ى كارتى نیشتمانى دهۆك ده‌ڵێت، ته‌نیا له‌مساڵدا توانیویانه 85 هه‌زار كارتى نیشتمانى بۆ هاوڵاتیان چاپكراوه و تاوه‌كو ئێستاش توانیویانه زیاتر له 90%ـى هاوڵاتیانى پارێزگاكه‌یان ببنه خاوه‌نى ئه‌م كارته.
ماهیر مورادخان بەرپرسی بەشی تۆماری كارتی نیشتمانی دهۆك رایگه‌یاند، لە ماوەی شەش مانگى ئه‌مساڵدا 85 هەزار كارتی نیشتمانیان چاپكردووە و كەمتر لە 10%ـی هاوڵاتیانیش ماون ببن بە خاوەنی كارتی نیشتمانی.
وتیشی “لە رێگەی ئەپڵیكەیشنەوە هاوڵاتییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن و كارتی نیشتمانی دەربكەن”.
له دهۆك، چواری تیمی گەڕۆكیان هەیه لە شارۆچكەكانی ئامێدی، ئاكرێ و دوو تیم لە زاخۆ، بەمەبەستی دەركردنی كارتی نیشتمانی بۆ ئەو كەسانەی كە نەخۆشن و پەككەوتن ناتوانن سەردانی فەرمانگەكان بكەن.