قەڵادزێ

لە مارکێتێکدا دوو تۆمەتبار بە پارەى ساختەوە دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى راپەڕین، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە لە مارکێتێکى قەڵادزێ بە بڕێک پارەى ساختەیان پێ بووە و ویستویانە لە بازاڕدا ساغى بکەنەوە.

بەپێى راگەیەنراوى پۆلیس، دواى ئاگادارکردنەوەى تیمەکانیان لە نوسینگەى نەهێشتنى تاوانى پشدەر بە بوونى پارەى تەزویر لە مارکێتێکدا، دەستبەجێ دەستگرا بە لێکۆڵینەوە و گەیشتن بە شوێنەکە.

وەک باسکراوە، توانیویانە لە مارکێتەکەدا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بڕى یەک ملیۆن و 125 هەزار دینارى عێراقى لە جۆرى 25 هەزارى و 700 دۆلارى ئەمریکیان پێبووە و سەرجەمى ساختە بووە.

“دواى لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، دانیانناوە بە تاوانەکەدا و بە وتەى خۆیان پارەکەیان لە دەرەوەى هەرێم هێناوە و ویستویانە لە بازاڕدا ساغى بکەنەوە”، پۆلیسى راپەڕین وا دەڵێت.

لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیارى دادوەر و بە مادەى 281 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە مەرزى کێلێ نزیکە 15 هەزار دۆلار و یۆرۆى ساختە دەستى ب...

لە مەرزى کێلێ نزیکە 15 هەزار دۆلار و یۆرۆى ساختە دەستى بەسەرداگیرا