لە فێستیڤاڵی نەتەوە
مامۆستایەکی چینی لە هەولێر بە کوردی دەدوێت و حەزی لە خواردنی کوردەوارییە
964+
دەشتی عارف ـ هەولێر
لە پارکی سامی عەبدولرەحمانی شاری هەولێر دووەمین ڤیستیڤاڵی نەتەوە بەرێوەدەچێت و تاوەکو 31ـی مانگ بەردەوام دەبێت پیاوێکی چینیش بە کورردی قسە دەکات و عاشقی خواردنی کوردەوارییە.
مامۆستا خوو، پیاوێکی چینیە و ماوەی شەش ساڵە لە هەولێر دەژی و مامۆستای زانکۆیە، لەبارەی کوردەوە قسەی بۆ 964 کردو وتی، سروشتی کوردستان زۆر جوانە و خواردنەکانیان خۆشە، بەتایبەت دۆڵمە و کوبە و بریانی و کفتە، هەروەها کنگر و دۆمەڵان زۆر تایبەتن لە چینیش هەیە بەڵام کەمە و زۆر گرانە.
لە شاری هەولێر ڤیستیڤاڵی و پێشانگای جۆراجۆر دەکرێت و تێدا بەهۆیەوە چەندان کەسی بیانی بەژداری دەکەن کە ئەمەش ناساندنی زیاتری کوردە بە ناوچەکە و دەرەوەی وڵات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی