40 پلەى سێلیزى

ئەمڕۆ لە هەولێر دەیکوڵێنێت

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە سبەینێ ئەگەرى کەمێک تاوە باران هەیە، بەڵام کەشەکە ئەوەندە گەرم بووە پێناچێت هیچ بارانێک کاریگەرى هەبێت.

لەهەولێر پلەى گەرمى گەیشت بە 40 پلەى سێلیزى، گەرمیان گەرمترینە و حاجى ئۆمەرانیش کەشێکى بەهارى هەیە

ئەمڕۆ دووشەممە، بەشى پێشبینى لە کەشناسى هەرێم بڵاوى کردەوە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، بەڵام پلەکانى گەرما بەرزن.

لەبارەى کەشى سبەى سێشەممە، کەشناسى پێشبینى کردووە لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور کەمێک تاوەبارانى کەم ببارێت و پلەکانى گەرماش هەر لە بەرزیدا بمێننەوە.

پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ سێشەممە بەمشێوەیەیە:

هەولێر : 40 پلەی سێلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سێلیزی

دهۆک : 39 پلەی سێلیزی

کەرکوک : 42 پلەی سێلیزی

زاخۆ : 40 پلەی سێلیزی

هەڵەبجە :39 پلەی سێلیزی

سۆران : 36 پلەی سێلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سێلیزی

گەرمیان :44 پلەی سێلیزی

کەشی هاوینی هات و باران و تۆز و خۆڵ نەما

کەشی هاوینی هات و باران و تۆز و خۆڵ نەما