لە هەولێر

بەهۆی رەشەباوە دیواری پرۆژەیەک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت و زیانی مادی زۆری هەیە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دیواری پرۆژەیەک بەهۆی رەشەباوە رووخا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا و زیانی زۆری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەکە کەتووە.

دیوارەکە هی پرۆژەیەکە و دوای ماوەیەک لەوەستانی پرۆژەکە بە وسەی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە کە ماڵیان نزیکی ئەو پرۆژەیە، تێبینی ئەوەیان کردووە کە لە کاتی کارکردن هیچ کاتێک ئاودان بۆ پرۆژەکە نەکراوە.

بەهۆی رەشەباکەوە سێ ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، دوانیان زیانیان کەمە، خاوەنی پرۆژەکەش بەڵێنی قەرەبووی پێداون.

کارزان ئیسماعیل  خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بە 964ـی وت، پرۆژەکە زۆر کەمتەرخەمن و لە جێگای هەشت ریز دیوار ئەوان 17 ریزیان دروست کردووە و سکاڵای یاسایشیان تۆمار کردووە، لە ئێستادا کارکردن لە پرۆژەکە وەستاوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی