لە کەرکوک
بە تای خوێنبەربوون کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی تای خوێن بەربوون گۆشتفرۆشێک دوای مانەوەی بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی پزیشکی تایبەت لە نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی فێرکاری بە 964ـی وت، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا دوو هاوڵاتی یەکێکیان دانیشتووی گوندی بەشیری سەر بەناحیەی تازە کە پیشەی ئاژەڵداریە و ئەوەی دیکەشیان خەڵکی گوندی عومەر کوڕی خەتابی سەر بە ناحیەی داقوقە پیشەی گۆشتفرۆشە، رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوکی گشتی فێرکاری کراون، دوای پشکنین دەرکەوت توشی تای خوێن بەربون بوون.
وتیشی، گۆشتفرۆشەکە تەمەنی 30 ساڵە و بە هۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە گیانی لە دەستداوە.
ئاماژەی بەوەکرد، لەساڵی 2025ـدا ئەوە یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانە بەهۆی تای خوێن بەربوون، جیا لەوانە دوو حاڵەتی دیکەی گومان لێ کراو هەیە تاوەکو ئێستا ئەنجامی پشکنینەکەیان نەگەڕاوەتەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی