بە نزیکەی 20 ملیۆن دینار

کارەبای بەلەدیەکەی سلێمانی بە تەکنیکی جوان رێکخرایەوە

964+

شۆڕش قادری

کارەبای بەلەدیەکەی سلێمانی بە تەکنیکی جوان و بە تێچووی نزیکەی 20 ملیۆن دینار رێکخرایەوە، ئیدی دەبێ سەوزەی سەوزەفرۆشان جوانتر خۆ بنوێنن و بازاڕیان گەرمتر ببێت.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8٪ـی كاره‌با و به‌بڕی 19 ملیۆن و 893 هەزار و 570 دینار، تۆڕی کارەبای بازاڕی سه‌وزه‌ فرۆشه‌كان (به‌له‌دیه‌كه‌) بەشێوەیەکی تەکنیکی جوان رێکخراوەتەوە بە دانانی کێبڵ ترەی و دانانەوەی بۆردەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە کە پڕۆژەکە لەلایەن هۆبەی چاکسازیی کارەبای ناوەندی شار جێبەجێ کراوە، جگە لەوەی سیمایەکی جوان دەبەخشێت و هیچ مەترسییەک لەسەر دوکان و بازاڕەکان نامێنێت، هێچ کەسیش ناتوانێت سه‌رپێچی بکاتە سەر تۆرەکانی کارەبا.

لە سبەینێوە تا سێشەممە سلێمانی بەردەوام کارەبای دەبێت

لە سبەینێوە تا سێشەممە سلێمانی بەردەوام کارەبای دەبێت

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێر...

لە سلێمانی کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدە دەبێتە 24 کاتژمێری