لە سلێمانی

“ئەو چێشتخانانەی لە رەمەزاندا کراوە بوون دەبێت لە جەژنیشدا بیکەنەوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

لە سلێمانی ئەو دوکان و چێشتخانانەی لە رۆژانی رەمەزاندا کراوە بوون، ئەگەر لە رۆژانی جەژنیشدا کراوە نەبن، لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێن.

مەحمود تۆفیق سەرۆکی کۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، “پێشتر رێنماییمان داوە بەو خاوەن چێشتخانە و میوانخانانەی کە لە راستە شەقامەکانن و گەشتیار پێیاندا تێپەڕدەبێت، پێیان وتراوە ئەوەی کە لە رۆژانی رەمەزاندا شوێنەکانیان دەکەنەوە دەبێت لە رۆژانی جەژنیشدا بیکەنەوە”.

باسی لەوەشکرد، 124 شوێنیان ئامادە کردووە لە چەند شوێنێکی وەک سەرچنار و شەقامەکانی ساڵم و بەردەرکی سەرا و مەلیک مەحمود و ئەمڕۆش تا ئێستا، هەمووی کردوویانەتەوە و تا ئێستا هیچ کێشەیەکیان نەبووە.

مەحمود تۆفیق وتیشی، ئەگەر یەکێک لەو شوێنانە بۆ رۆژانی جەژن نەکرێتەوە، حکومەت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکات، بەڵام چونکە پێشتر رێنماییان پێدراوە، لەو بڕوایەدا نییە، شوێنەکانیان نەکەنەوە و تووشی کێشە نابن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

خەڵكی ئەنبار مزگەوتەكانیان لێ‌ داخراوە و لە پاركەكان ...

خەڵكی ئەنبار مزگەوتەكانیان لێ‌ داخراوە و لە پاركەكان نوێژى جەژنیان کرد