سەروو 75 دۆلارە
نرخى نەوت بەرز بووەتەوە
964+
وریا فەتاح
دواى ماوەیەى زۆر لە دابەزین، ئەمڕۆ نرخى نەوت بەرەو بەرز بوونەوە هەنگاوینا و 75 دۆلارى تێپەڕاند.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 75 دۆلار و 20 سەنت دیاری کراوە، بەمەش 42 سەنت، بەرز بووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 71 دۆلار و 119 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و 49 سەنت بەرز بووەتەوە.
لە سەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام دواتر هاتەوە خوار 75 دۆلار و وا چەند رۆژێکە رووى لەبەرزییە.