هەوڵەکانى 964 شوێنى خۆى گرت

سەرچاوەى یانسیبەکە ئاشکرا بوو و کۆگاکە داخرا

964+

دەشتى عارف- هەولێر

دواى ئەوەى منداڵێکى کچ بەهۆى بەکارهێنانى سوراوێک کە لە یانسیبێکدا بۆى دەرچووبوو توشى هەستیارى پێست بوو، 964، تیمەکانى تەندروستى و چاودێرى بازرگانى لێ ئاگادار کردە و ئەوانیش دایانخست.

منداڵەکە بەهۆى بەکارهێنانى سوارەوەکە، ژەهراوی بووە و روخساری سورهەڵگەڕاوە و شێواوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێرى 964 لەگەڵ تیمەکانى چاودێرى بازرگانى و تەندروستى، چووە بازاڕى شێخ اڵـلەى هەولێر و سەرچاوە شوێنەکەیان دۆزییەوە و داوى بەدواداچوون و پشکنین بڕیارى داخستنى شوێنەکەیاندا.

یانسیبەکە ناوی ماهرە کە وێنەی (تۆم و جێری) لەسەرە و هیچ بەروارێکی دەرچوون و بەسەرچوونیشی لەسەر نییه.

ئەسرین ئەمیر ئەو منداڵەى کە بەهۆى سوراوى ناو یانسیبەکەوە توشى هەستیار بووە، بۆ مایکی 964 قسەی کرد و وتی، “داوا لە منداڵان دەکەم، ئەمجۆرە یانسیبە نەکڕن، با حکومەتیش رێگری بکات لەم جۆرە یانسیبانە تاوەکو منداڵانی دیکە وەکو منیان لێ نەیەت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە هەولێر یانسیب منداڵێکی ژەهراوی کرد

لە هەولێر یانسیب منداڵێکی ژەهراوی کرد