بۆ پۆلی 12 و نۆی بنەڕەتی

پەروەردە پرۆگرامی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەى نیشتمانى کەمدەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

پرۆگرامی بەشێک لە وانەکانی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەى نیشتمانى پۆلی 12ـی ئامادەیی و نۆى بنەڕەتیی کەمکرایەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمە لە بەرژەوەندیی قوتابییانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025، نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە بڵاوکرایەوە کە لەلایەن سەیوان عەلى، سەرۆکى لیژنەى باڵا لە وەزارەتى پەروەردە، بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانى پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە، ئاماژە بەوەکراوە، “بە لەبەرچاوگرتنى بەرژەوەندى قوتابیان و خوێندکاران بڕیارمان دا بە کەمکردنەوەی بەشێک لە پڕۆگرامەکان بۆ تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلەکانی دوازدەیەمى ئامادەیى و نۆیەمى بنەڕەتى بۆ ساڵى خوێندنى (2024-2025)”.

بە گوێرەى بڕیارەکەى وەزارەتى پەروەردە، بۆ پۆلى 12، بەشێک لە وانەکانى کوردى، عەرەبى، کیمیا، فیزیا، مێژوو، جوگرافیا و ئابوورى کەمکراوەتەوە، هەروەها بۆ پۆلى نۆى بنەڕەتى بەشێک لەوانەکانى کوردى، عەرەبى، بیرکارى و کۆمەڵایەتى کەمکراونەتەوە.

وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بەهۆی هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان و ئەنجامدانی سەرژمێرى دواکەوت، بەشێک لە قوتابخانەکان وانەکانیان بە تەواوەتی نەخوێندووە و فریا ناکەون.

موچەى مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە داب...

موچەى مامۆستایانى گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت